بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بو ئاماژە بە ڕووداوە تاڵەکانی مانگی بەفرانبار وتی: زەینی کۆمەڵگا بریندارە وئەوەی کە چ ڕێگەچارەیەک بۆ نەمانی ئەو برینە هەیە، ئەوەیە کە ئێوە مامۆستایان و خوێندکاران و گەورە ئایینیەکان چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.
درێژەی دا: ئەوەی کە ئەو برینە ببێتە هۆی مەرگ و لەناوچوون، دیارە کە دەرمانی کۆمەڵایەتی نازانین و ناشزانین کە لەگەڵ نەخۆشینێک چۆن بەرەوڕوو ببینەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە ئاوەها ڕووداو ڕووداوگەلێک لە کۆمەڵگادا ڕوو بدات بۆ منی بەرپرس قبووڵ کراو نییە و بە دڵنیاییەوە کارەکە لە شوێنێکەوە کێشەی هەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: بۆچی ناتوانین ئەوەی کە هەیە بە ڕوونی باسی بکەین و هەمووان بیبینن کە چ ڕووی داوە و کێ تاوانبارە؟ بۆچی ئەو کێشە ڕووی داوە و چۆن دەبێت دەرمان بکرێت؟
هەروەها جەختی کرد: بە نکۆڵی، لەبەرچاو نەگرتن، وەلا نان و سڕینەوەی پرسەکە، کێشەکان چارەسەر نابێت و بۆیە هەتا نەخۆشییەکە نەناسین، ناتوانین ڕێگاچارەیەکی دروستی بۆ بدۆزینەوە.
Your Comment